#بزووتنەوەی گۆڕان# بەرنامەی دوای #نەوشیروان مستەفا# دادەڕێژێت
ساڵح ژاژڵەیی: ئەوەی گرنگە خانەی ڕاپەڕاندنە
ڕووداو -#سلێمانی#
بزووتنەوەی گۆڕان بەرنامەی دوای نەوشیروان مستەفا دادەڕێژێت و کاتێکی زۆری لە کۆبوونەوەیەکدا تەرخانکرد بۆ گەیاندنی سەرنج و تێڕوانییەکانی خۆی بۆ جڤاتی نیشتمانییەکەی.
دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی گۆڕان لەقۆناخی دوای نەوشیروان مستەفا، بزووتنەوەکەی خستووەتە قۆناخی کۆبوونەوە و ڕاوێژەوە.
ساڵح ژاژڵەیی، جێگری ڕێکخەری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند لەم قۆناخەدا ئەوەی گرنگە خانەی ڕاپەڕاندنە، بەڵام ئێمە پەلە لەمە ناکەین و جارێ گرووپی ڕاوێژکارەکانی خانەی ڕاپەڕاندن دەکات و کە بەس ناوەکەیان جیاوازە، هەمووشمان پێکەوە بەرپرسیارین بەرانبەر بەم قۆناخەی بزووتنەوەکەمان.
هەڵسووڕەوانی گۆڕان دەیانەوێت وەک تەحەدایەک بەسەر نەیارەکانیاندا وەها خۆیان نیشان بدەن کە بێ ڕێکخەری گشتییان پێوەدیار نییە، بەو پێیەی ڕووداو زانیویەتی جڤاتی گشتی پێیانوابووە لەم قۆناخەدا بزووتنەوەکە پێویسی بە ڕێکخەرێکی نوێ نییە و کەوتووەتە سەرپێی خۆی، بەڵام کەسانێکیش هەن بیر دەکەنەوە کە بزووتنەوەکە کاریزماکەی لەدەستداوە.
کاوە عەبدوڵڵا، بەرپرسی مەلەفی ئەنجوومەنەکان لە ژووری حکومەت و پەڕڵەمانی گۆڕان
دەڵێت بە دڵنیاییەوە بێ کاک نەوشیروانییمان پێوە دیارە و کاریگەریش دەبێت، بەڵام ئێمە هەموومان بەڵێنی ئەوەمانداوە کە لە دوای کاک نەوشیروان پێکەوە بزووتنەوەکە ببەین بەڕێوە و درێژەی پێبدەین.
ڕۆژانی داهاتوو پلانەکانی گۆڕان بۆ خۆبەڕێوەبردن ڕەنگ دەدەنەوە، کە ئاخۆ چاوبڕینە سەر شوێنگرەوەی ڕێکخەر دەبێتە مایەی ململانێێ هەڵسووڕاوەکانی گۆڕان یاخود بۆ دۆست و نەیاری درووشمەکەیان دەسەلمێنن کەپۆست و پلە لای ئەوان بەهایەکی نییە.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,661 times
Write your comment about this item!