بەرپرسێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ئاشکرای دەکات، زیاتر لە 10 وەبەرهێنەری بیانی و ناوخۆیی لەسەر تەواونەکردنی پڕۆژەکانیان ناویان خراوەتەوە لیستی ڕەش و زیاتر لە 10 وەبەرهێنەریش پڕۆژەکانیان لێ وەرگیراوەتەوە.
موخلیس سەلیم، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی و یاسایی لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند جگە لە دەستگیرکردن و دادگایی کردنیان، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ناوی 10 وەبەرهێنەری خستۆتە لیستی ڕەشەوه و چیتر پڕۆژە به و وەبەرهێنەرانە نادرێت، ئەمە بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکانیان تەواونەکردووە.
لەبارەی وەرگرتنەوەی پڕۆژە لە وەرهێنەران، ئه و بەرپرسەی دەستەی وەبەرهێنان، وتی زیاتر لە 100 پڕۆژە کە لەسەرجەم سێکتەرەکاندابوون، بەهۆی ئەوەی لەلایەن وەرهێنەران بەتەواونەکراوی یاخود دەستنەکردن بە کارکردن لە پرۆژەکان، لە وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆیی هەرێم وەرگیراوەتەوە.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان، موخلیس سەلیم دەڵێت ئه و پڕۆژانەی وەرگیراوەتەوە، لەڕێگەی پارێزگاکانی هەرێم دەدرێتە وەبەرهێنەری تر به و مەرجەی پڕۆژەکان بەبێ هیچ کەموکوڕییەک تەواویان بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی وەبەرهێنان، لەماوەی دە ساڵی ڕابردوودا مۆڵەتی وەربەهێنان بە 751 پڕۆژە دراوه و بە سەرمایەی 47 ملیارو 220 ملیۆن دۆلار، 32 پڕۆژەش هاوبەشین لەنێوان وەبەرهێنەری خۆماڵی و بیانی بە سەرمایەی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار ئەنجامدراوە.
17-06-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,008 times
Write your comment about this item!