سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، ڕێگەنادەن ڕێڕەوێک لەبەردەم پەیەدە بکرێتەوە بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست، دەشڵێت، ئەمریکا تائێستا زیاتر لە هەزار بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی بۆ #یەپەگە# ڕەوانە کردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی دیمانەیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی ڕایگەیاند ئەمریکا تائێستا زیاتر لە هەزار بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی بۆ یەپەگە لە باکوری سوریا ڕەوانە کردووە کە هێشتا بە ڕوونی نازانرێت چییان تێدایە.
ئەردۆغان وتیشی لە لوتکەی G20 دا بە ترەمپ و ژەنەراڵە ئەمریکییەکانم وت (ئەو چەکانەی بە پارەش بە ئێمەی نافرۆشن، بە خۆڕایی دەیدەن بە یەپەگە).
راشیگەیاند وەک تورکیا ڕێگەنادەن باکوری سوریا بەڕووی دەریای ناوەڕەستدا بکرێتەوە و دەستوەردان دەکەن جا باجەکەی هەرچییەک بێت، گرنگ نییە بەلایانەوە.
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەو پێناوەدا ئەنجامدرا و گرتنی جەرابلوس و ڕای و باب پرۆژەیەک بووە بۆ دابڕینی ناوچەکە لەوەی بگاتە سەر دەریای ناوەڕاست.
وتیشی هێشتا ئەرکی قەڵغانی فورات کۆتایی نەهاتووە و سورن لەسەر مەسەلەی عەفرین و ڕێگری دەکەن لە دروستکردنی ڕێڕەوێک بەرەو دەریای ناوەڕاست.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد[1]
24-08-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,824 times
Write your comment about this item!