بڕیاری نابەرپرسانەی پەرلەمانی عیراق به لادانی بەڕێز پارێزگاری #کەرکووک# له پۆستەکەی، لای حکوومەتی هەرێمی کوردستان مایه قبووڵکردن نییه و به هەموو شێوەیەک له هاوکاری و پشتگیریکردنی بەڕێز پارێزگاری کەرکووک که لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوه هەڵبژێردراوه بەردەوام دەبین و وەک پارێزگاری شەرعیی کەرکووک مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین.
بەڕێز پارێزگار که له بەڕێوەبردن و پێشخستن و دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری و پتەوکردنی پێکەوژیان و ئاشتەوییی نێوان پێکهاته نەتەوەیی و ئایینییەکانی کەرکووکدا ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەیه و پارێزگاری له مافەکانی هەموو پێکهاتەکان کردووە، دەبووایه لەلایەن پەرلەمان و لایەنه بەرپرسەکانی دیکەی عیراقەوه دەستخۆشی و پشتگیری لێ بکرێت، نەک بڕیاری لادان و دوورخستنەوەی بدرێت.
له کاتێکدا عیراق به دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، له جیاتی ئەوەی هەوڵ بدات گرژییەکان خاو بکاتەوە، کەچی به بڕیارێکی ئاوا، ناکۆکییەکان قووڵتر دەکاتەوە. ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عیراق که هەر لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە، نیشاندەری ئه و ڕاستییەیه که له عیراق لۆژیکی هێزی زۆرینه کۆتایی نەهاتووه و پێناچێت کۆتایی بێت، هەروەها ئەوەش دەسەلمێنێت که ترس و نیگەرانییەکانی گەلی کوردستان له جێی خۆیدان و مافی ڕەوای خۆیەتی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات.
15-09-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,461 times