بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، 35%ی ژنان و منداڵانی ڕەگەزی مێ لە #گەرمیان# #خەتەنە# کراون و 12 گوندی هەرێمی کوردستان-یش لە خەتەنەکردن خاڵیین.
ئەمڕۆ ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی ئاماری خەتەنەکردنی مێینەی لە دەڤەری گەرمیان ئاشکراکرد.
بەپێی ئامارەکە، ژمارەی منداڵی مێینە و ژنانی گوند و شارەدێ و شارۆچکەکانی گەرمیان، که تیمەکانمی وادی له ساڵی 2017 دا بینیویانن هەزار و دوو کەس بوون و 35%یان خەتەنەکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانە ئاگادار کراونەتەوە بەپێی یاسای ژمارە 8ی بەرەنگار بوونەوەی توندو تیژیی خێزانی ساڵی 2011 خەتەنەکردن قەدەغەیه و سزای یاسایی لەسەرە.
ڕێکخراوەکە، دەشڵێت: تیمەکانمان لە ساڵی 2017 لە شارۆچکە و شارەدێ و گوندەکانی گەرمیان و دەوروبەری هەزار و 104 ژن و پیاویان بینیوە و سمیناری بەرەنگاربونوەوەی خەتەنە کردنی مێینە و توندوتیژیی خێزانی و چارەسەری ئاشتیانەی ململانییەکان-یان بۆ ئەنجام داون.
ڕاشیگەیاندوووە، کە بەهۆی هەوڵەکانی ئەوانەوە هۆشیاریی کۆمەڵگە بەرزبووەتەوە و ئێستا 12 گوندی هەرێمی کوردستان خاڵیین لە خەتەنە، کە سیانیان ئەکەونە سنووری گەرمیانەوە.[1]
#24-12-2017#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,678 times
Write your comment about this item!