$باشووری کوردستان$
- کۆدەنگی تەندروستکارانی ناڕازی ئەمڕۆ لە #سلێمانی#، بە ئەنجامدانی ڕێپێوان پشتگیری خۆیان بۆ بەرخودانی کوردانی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی.[4]
- فەرماندەیەکی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، پاشماوەکانی داعش ناسراو بە گروپی ئاڵای سپێکە جارێکیتر گەڕاونەتەوە ناوچەکانی پەڵکانە و دەوروبەری #خورماتوو# و دەستیشیان بەسەر بیرە نەوتیەکاندا گرتوەتەوە.[4]
- گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە #شنگال# دۆزرایەوە.[4]
- شاندێکی پەڕڵەمانی کوردستان بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر #عەفرین# بەردەوامە، لە ئەنجامی شەڕێکدا لە ڕاجۆ، گورزی کەمەرشکێن لە سوپای تورک درا و لە شێخورزێش شەڕێک قورس لە نێوان #شەڕڤان#ان و سوپای تورکدا بەردەوامە.[1]
- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سوپای تورک لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی شارۆچکەی بلبلێ و گوندی قەستەل خدریای بۆردوومان کرد. [1]
- سوپای تورک بە بۆردوومانکردنی بێ وەستانی ناوچە مەدەنی نشینەکان بەردەوامە لە هێرشەکانیدا، ئەو سوپایە تەنیا لە گەڕەکی باشوری شارۆچکەی جندرێس زیاتر لە 200 ماڵی هاوڵاتییانی ڕووخاندووە.[1]
- بۆ یەکەمینجار لە مێژووی #نەتەوە یەکگرتووەکان#، زاراوەی کوردستانی سووریا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی ئاسایش بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەسووریا بەکارهات.[3]
- میدیاکانی جیهان بە بڵاوکردنەوەی ئەنالیز و وتار و هەواڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر کانتۆنی عەفرین ڕووماڵ دەکەن و ڕۆژنامەی تایمزی ئەمریکی-ش دەڵێت: تورکیا لە عەفرین هاوڵاتیانی مەدەنیی دەکاتە ئامانج و دەیانکوژێت.[1][2]
- یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#)، دژەهێرشی وەڵامدانەوەی ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانیان دەستداوەتێ و تەنانەت ناو خاکی تورکیاش بۆردوومان دەکەن.[4]
- سوپای تورک جارێکی دیکە پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی عەفرینی تۆپباران کرد.[1]
- شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە لە گوندی حەج بلێل سەربە ناوچەی شیێ تانکێکی دیکەی سەربازیی سوپای تورکیان تێکشکاند.[1]
- شەڕڤانانی یەپەگە هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیان خستە خوارەوە، کە بە سەر ئاسمانی گوندی قودەی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی عەفرین-دا دەفڕی.[1]
- سەرۆک کۆماری تورکیا #ئەردۆگان# ڕایدەگەیەنێت، چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەل هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سوپای تورکیایان لە عەفرین خستووەتە خوارەوە، دەشڵێت بەزیادەوە باجی ئەوە دەدەن. [4]
- لە بەرەی چەمی ساجیر-ەوە لە باکوری شاری منبج، چەتەکانی سەر بە سوپای تورک، هێرشیان کردە سەر شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەندین ئامانجیان لە دیمەشق پێکا.[2]
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناسراو بە پێنتاگۆن دەڵێت، هەندێک لە گرووپە چەکدارەکانی ناو #حەشدی شەعبی# تانکی پێشکەوتووی جۆری ئەبرامزیان لابووە و بەکاریشیان هێناوە. هەروەها ڕایدەگەیێنێت، تانکەکان لەو گرووپە ورگیراونەتەوە و دراونەتە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.[3]