لە ڕاگەیەندراوێکدا، #هەپەگە# کات و شوێنی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی لە دژی سوپای تورک ئاشکراکردوو کوژران و برینداربوونی چەندین سەربازی ڕاگەیاند.
دەربارەی دوایین دۆخی سنوورەکانی شەڕ لە باکوری کوردستان، کەمێک لەمەوبەر، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: لەهەنگاوی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال و شەهیدانی بەستادا، گەریلاکانمان لە 21 تا 23ی ئەم مانگە، لە هەرێمی بەستای سەربە شرناخ چالاکییەکیان دژی سوپای تورک بە سەرکەوتوویی ئەنجام داوە، لە ئەنجامیدا چەند سەربازێک کوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان ئاشکرا نەبووە.
ڕاشیگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری، دوێنی لە کاتژمێر 11:00سەرلەبەیانی لە گردی شەهید زەردەشت لە جولەمێرگ، گەریلاکانمان لە دژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی کوشندە لە سوپای تورک درا و کوژراو و برینداریان هەیە، بەڵام ژمارەیان ڕوون نەبووەتەوە.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: لە 24ی ئەم مانگەدا، گەریلاکانمان لە هەرێمی بەستا چالاکییەکیان دژی سوپای تورک ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپای تورک کوژراوە، لەپاش ئەو چالاکییە سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی بەپاڵپشتی هەلیکۆپتەرەکانی لە سبنوورەکە دەسپێکردووە، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە هێندراوە.
هەپەگە لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزێکی سوپای تورک کە بەشداریی ئۆپەراسیۆنێکن لە سنووری هەرێمی بەستا، کراونەتە ئامانجی گەریلاکان و چالاکییەک لە دژیان پێکهاتووەو چەند سەربازێکیان لێ کورژراوەو برینداربووە، بەڵام ژمارەکەیان ئاشکرا نەبووە.[1]
#26-05-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,649 times
Write your comment about this item!