کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی ئاشکرایکرد، بەرهەمی نەوتی کێڵگەی فیشخابوور بەراورد بەبڕی پێشووتر، بەڕێژەی 66% زیادیکردوە و بەرزبوەتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تەمموز، لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ڕایگەیاندوە کە بەرهەمی نەوتی کێڵگەی فیشخابوور کە بەشێکە لە بلۆکی تاوکێ، بەرزبوەتەوە بۆ 25 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا پێشتر ڕۆژانە 15 هەزار بەرمیل بووە.
دی ئێن ئۆ، ڕوونیکردوەتەوە، ئه و 10 هەزار بەرمیل نەوتەی زیادیکردوە، لە بیری ژمارە 4ی کێڵگەی فیشخابوورە کە 4 کیلۆمەتر لە بیری ژمارە 3 فیشخابوورەوە دوورە
و قوڵییەکەی 3.53 هەزار مەترە.
راشیگەیاندوە کە لە ئێستادا سەرقاڵی بیری ژمارە (5)ە کە 7 کیلۆمەتر لە بیری ژمارە 3وە دوورە.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە لە 75% بلۆکی تاوکێ بەڕێوەدەبات کە کێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ و فیشخابوور لەخۆدەگرێت و بەگشتی لە ڕۆژێکدا 106 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمیان هەیە.[1]
#17-07-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,366 times
Write your comment about this item!