کۆمەڵێک نووسەر : گابریل گاریسا مارکیز، ئانتۆن چیخۆف، ئەلبێر کامۆ، ئیتالۆ کالڤینۆ، فرانتز کافکا و ڕیمۆند کارڤەر
وەرگێڕانی: ڕەووف بێگەرد
نوێترین کاری وەرگێڕانیدا نووسەر و وەرگێڕ ڕەووف بێگەرد هەڵبژاردەیەک لە چیرۆکی جیهانتی لە ژیرناوی چاکەتی ئەفسووناوی چاپ و بڵاوکردەوە. ئەم کتێبە نزیکەی سی کورتە چیرۆکی لە خۆگرتووە و لە دوتوێی 444 لاپەڕەدا ناوەندی ئەندێشە چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.
ئەو چیرۆکنووسانەی لەم کتێبەدا چیرۆکەکانیان وەرگێڕدراوە بەشی هەرە زۆریان لە چیرۆکنووسە دیار و بەناوبانگەکانی دونیان وەکو گابریل گاریسا مارکیز، ئانتۆن چیخۆف، ئەلبێر کامۆ، ئیتالۆ کالڤینۆ، فرانتز کافکا و ڕیمۆند کارڤەر و چەند چیرۆکنووسێکی دیکە. وەرگێڕ هەوڵیداوە باشترین چیرۆکی ئەو نووسەرانە هەڵبژێرێت و بە خوێنەری کوردی بناسێنێت. هەر لەم کتێبەدا پازدە چیرۆکی کورتی چیرۆکنووسانی فاریش وەرگێڕدراوە کە نموونەن لە چیرۆکی کورت و مینیماڵی نوێی فارسی.
ڕەووف بێگەرد لە ساڵی 1942 هاتۆتە دونیاوە و تا ئێستا(2018ز) 41 کتێبی چاپکراوی هەیە کە بەشێکیان چیرۆکی خۆیەتی ئەوانی دیکەش ڕۆمان و چیرۆک و بابەتی ئەدەبی وەرگێڕدراون.
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,327 times
Write your comment about this item!