قژی ئەو خانمە خاوە. (واتا لول یان ئاڵۆسکاو نییە) بە قژێک کە خاو نەبێت (زبر)یش دەگوترێت، زیاتر بۆ پیاوان.
هێڵی ئەنتەرنێتەکەمان خاوە. (واتا خێرا نییە)
ئەم خواردنە خاوە. (واتا بێتامە یا کاڵە) لێرەدا (خام)یش بەکاردێت.
بۆنی شیری خاو لە دەمی دێت. (واتا شیری کاڵ) بە کەسێک دەگوترێت کە منداڵ بێت و خۆی بە گەورە بزانێت.
کارگە پێویستی بە کەرستەی خاوە. (ئەم وشەیە چۆتە ناو زمانی عەرەبی و بووە بە -خام-)
ئازاد لە کارەکاندیدا خاوە. (واتا بە دەستوبرد نییە) لێرەدا خاوەخاو و خاووخلیچکیش بەکاردەهێنرێت. ئازاد لە کارەکاندیدا خاووخلیچکە. ئازاد لە کارەکاندیدا خاوەخاو دەکات.
دوژمن خەیاڵی خاوە. واتا بەرامبەر ئێمە ناتوانێت هیچ بکات. یان بەسەرماندا سەرکەوێت.
ئامادەکردنی: زریان سەرچناری [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,979 times
Write your comment about this item!