$باکووری کوردستان$
- پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بەمەبەستی سەردانی ئیمڕاڵی، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی شاری بوورسا کرد.[5]
- پارێزگەی #شرناخ# چەندین شوێنی دەوروبەری شاری شرناخی بە (ناوچەی ئاسایشی تایبەت) ڕاگەیاند و هاتووچۆی هاوڵاتییانی سیڤیلی له و ناوچانە قەدەغە کرد.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، 7 هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری ڕەبەت بە ناوەکانی جەعفەر ڕەسووڵپوور، بەهمەن دەندانساز، محەممەد لەیلانە، محەممەد سویرو و ڕەسووڵ محەممەدئەمینی، هەر کامیان بە یەک ساڵ و 6 مانگ زیندان و وەفا و محەممەد خەڵکی گوندی جێربەند، سەر بە شاری ڕەبەت بە 10 ساڵ زیندانی مەحکووم کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم 7 هاووڵاتییە کوردە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری #سەردەشت# بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی حکوومەتی ئێران مەحکووم کراون.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165058/0021.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەسعوود شەمسنەژاد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەسعوود شەمسنەژاد=KTML_ImageCaption_End=
- مامۆستای زانکۆ و پارێزەری زیندانییانی سیاسیی کورد مەسعوود شەمسنەژاد لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیر کرا.[4]
- سوپای پاسداران لە شاری #ماکۆ# هۆشداریان بە دانیشتوانی گوندەکانی یارمیقی سەرەوە و خوارەوە، خەرمانیەری، قوولیشکا، تیکمە، بیری، گریک، سڵبەند و حاجی حەسەن سەر بە شاری بازرگان داوە، لە کاتژمێر 10ی شەو بە دواوە مافی هاتوچۆیان نییە.[6]
$باشووری کوردستان$
- ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە مێردمنداڵان لە هەرێمی کوردستان ئەشکەنجە دراون بۆ ئەوەی ناچار بکرێت کە دان بەوەدا بنێن لەگەڵ گروپی #داعش# کاریان کردووە. لەبەرامبەردا ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم لە وەڵامی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت: هیچ کەسێک بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیر نەکراوە و ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و گومانیان لێدەکرێت پێشتر پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووبێت، ئەوا وەک قوربانی دەستی داعش مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت نەک تاوانبار.[1]
- #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکووک و بارەگای مەڵبەندی دووی کەرکووک هەڵکرد.[7]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گەلی بەدران لە بناری #قەندیل# بۆردوومان دەکەن و بە ئاسمانی باڵەکایەتییشدا دەسوڕێنەوە.[4]
- بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک# هەوڵی دوورخستنەوەی #ڕێبوار تاڵەبانی# لە پۆستەکەی شکستیهێنا.[2]
- ئەندامێکی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەغدا پێشنیازیکردووە، ڕێژەی لە 14% تا 17%ی کۆی گشتی بودجەی تەرخانکراو بۆ هێزە وشکاییەکانی عێراق بدرێتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام ئەوان ئەمەیان ڕەتکردۆتەوە.[1]
- بەهۆی ئامادەکاریی بۆ نمایشکردنی کورتە فیلمێک لەسەر ژیانی ساکینە جانسز، ئاسایشی #سلێمانی# دەرگای سینەما سالم-ی داخست.[4]
- سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی #هەڵەبجە# ئاشکرایدەکات: پرۆسەی دادگایيکردنی کۆمپانیاکانی چەکی کیمیایی لەسەر داوای پارێزەرانی ئەوان بۆ مانگی ئازاری داهاتوو دواخراوە.[1]
- ئەمڕۆ بە ناونیشانی (ژوانگەی شێوەکاری) لە کتێبخانەی گشتیی شاری کەرکووک پیشانگەیەکی شێوەکاری بۆ 10 منداڵ و نەوجەوانی کچ کرایەوە.[5]
- کەشناسی #پێنجوێن# ڕایدەگەیەنێت: لە ئەمشەو سێشەممەوە کەشوهەوای قەزاکە گۆڕانکاری بەسەردادێت و پلەکانی گەرما بۆ 10 پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمشه و لە باخی زەیتوون لەسەر ڕێگەی جزیر کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری #منبج# مینێک تەقییەوە. لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی سیڤیل بریندار بوو. هەر دوای تەقینەوەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و پشکنین کرد.[5]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165058/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەردۆغان ئامادەنەبوو چاوی بە جۆن بۆڵتن بکەوێت و ڕاستەوخۆ ئەنقەرەی جێهێشت، وێنە؛ AFP=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەردۆغان ئامادەنەبوو چاوی بە جۆن بۆڵتن بکەوێت و ڕاستەوخۆ ئەنقەرەی جێهێشت، وێنە؛ AFP=KTML_ImageCaption_End=
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەتیکردەوە چاوی بکەوێت بە جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، بەهۆی مەرجی کشانەوەی ئەمریکا بۆ پارێزگاریکردن لە کورد و نێوبراو بەهۆیەوە تورکیا جێدەهێڵێت. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە ئەم ڕووداوە دەبێتەهۆی قوڵتربوونەوەی کێشەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا.[3]