دواڕۆژ، سیروان حەسەن
لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەهۆی شەڕی #داعش#-ەوە، ئاوارەیەکی زۆری ناوچەکانی دیالە و ناحیەکانی #جەلەولا# و سەعدیە ڕوویان لە #خانەقین# کرد، بەڵام تا ئێستا ژمارەیەکی کەمیان لێ گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین-یش دەڵێت: ڕەوشی ئەمنی خانەقین و هەلی کار بووەتە هۆکاری مانەوەی ئه و ئاوارانە.
سەمیر محەمەد نور، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بەهۆی ئارامی و ئاسایشی خانەقین بە تایبەتی لە پێش ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، هەروەها هەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزاری باشتر بە بەراورد بەناوچەکانی خۆیان، ئاوارەکانی خانەقین ناگەڕێنەوە و لە ناوچەکەدا ماونەتەوە.
وتیشی :بەشێکیان بەهۆی ئەوەی هێشتا ناوچەکانیان لە ژێردەستی #حەشدی شەعبی#-دایە، کوردەکانیش لەبەر ئەوەی لە جەلەولا و سەعدیە ئاسایش و هێزە کوردییەکان نەماون پێیان باش نییە بگەRێنەوە. هاوکات هەندێکیشان لەبەر ڕووخانی خانوو و سووتان و تەقاندنەوەی ماڵەکانیان ناتوانن بڕۆنەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین ئەوەشی خستەڕوو: ئاوارەکان لە کورد و عەرەبی سوونە و شیعە پێکهاتوون، جگە لە دوو کامپی تایبەت بە خۆیان هاوکات بە سەر گەڕەکانی خانەقین و گوندەکانیدا دابەشبوون. بە پێ ئامارەکانی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی خانەقین-یش لەماوەی شەڕی داعش-دا لە ساڵی 2014 و ساڵانی دواتر زیاتر لە 10 هەزار خێزان لە جەلەولا و سەعدیە و ناوچەکانی دیکەی دیالەوە ئاوارەی خانەقین بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد: تاوەکو ئێستا نزیکەی 20% ئه و ئاوارانە گەڕاونەتەوە و ئەوانەی تر لە ناوچەکەدا ماونەتەوە.
پێداچوونەوە: ئاهەنگ حسێن[1]
#07-12-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,501 times
Write your comment about this item!