کۆچی دوایی مامۆستا #جەمال نەبەز#
ئەمڕۆشەمە 8 ی سەرماوەز، پرۆفیسۆر، نووسەر، زمانناس و ڕۆشنبیری نەتەوەیی کورد و کوردستانی مامۆستا جەمال نەبەز لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئێمە لە #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# سەرەتا لە خانەوادە و نزیکانی کۆچکردوو و پاشان لە هەموو گەلی کورد سەرەخۆشی دەکەین و هاوخەمیی و پەژارەیی خۆمان نیشان دەدەین. دەڵێین ماڵئاوا و گیانی بەرز و پاکیان شاد و بەختەوەر بێت.
بە کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەز ئەستێرەیەکی گەشاوە و ڕووناکیبەخشی ئاسمانی بیری نەتەوایەتی، ڕۆشنبیری و زمانی شیرینی کوردی ڕژا و بۆشاییەکی بەرچاو و گرنگ و بایەخداری له و ئاسمانەدا چۆڵکرد.
بۆیە بە بوون و نەبوونی جەستەیی کەسایەتی جەمال نەبەز، ناو و ناوداری هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی پێشەنگانی بیری نەتەوایەتی کورد و زمانناسی و ڕۆشنبیریدا هەبووە و هەتا ئەبەدیش دەمێنێ.
هەزار سڵاو لە گیانی پاک و ڕەوانی جەمال نەبەز و گەورەیی و پڕ بایەخی بیر و بیرمەندێتی و کار و شاکار و نووسینەکانی. ماڵئاوا.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
8 ی سەرماوەز 2018
#08-12-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,126 times
Write your comment about this item!