يەکێک کەباب دەخوات و يەکێک-يش سيخ دەڵێسێتەوە.
کەباب لە گۆشتی نەرم و بەزدار دروست دەبێت واتە گۆشتێکی نەرمی بێ ئێسقان خواردنێکی بەلەزەت و بەتام و خۆشە و زۆرێک لە شاعيرانيش بەکاريان هێناوە وەک(جەرگم بووە کەباب) يان(کەبابی گۆشتی بزن).
سيخ واتە ئه و شيش يان چيلکە دارەی کە گۆشتی کەبابەکەی پێوەيە و بەهۆيەوە گۆشت و قيمەکەی پێ خراوەتە سەر ئاگر(هەندێجاريش بەشاپەڕێکی ڕووتەوەبوی باڵندەش وتراوە سيخ)، دەرکەوت يەکێک قيمە و گۆشتی نەرم دەخوات و يەکێکيش شيشی کەباب يان چيلکەی برژاندنی گۆشت دەلێسێتەوە، ئەم ئيديۆمە گوزارشتيە بۆ ناچونيەکيەکان و جياوازييەکان و دابەشکردنی نايەکسان لەبەرهەم دا يان لە دەستکەوت و بەروبوم و خۆراکدا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,062 times
Write your comment about this item!