رێکخراوی ‘هاوپەیمانی پێشکەوتووخواز’ کە لە کاتی دامەزراندنییەوە لە ساڵی 2013 تا ئێستا (2019) بە شێوەیەکی زۆر چالاکانە تێدەکۆشێک لە بوارەکانی: دیموکراسی، یەکسانی ڕەگەزەکان، دادپەروەری، بەرەوپێشچوونی مافەکانی مرۆڤ، ئاشتی، گۆڕانی کەشوهەوا و چەند بوارێکی دیکەدا، هەموو ساڵێک پرۆگرامێکی دابەشکردنی خەڵات لەو بوارانەدا ڕێکدەخات و خەڵاتی ‘بوێری سیاسی هاوپەیمانی پێشکەوتووخواز بۆ ساڵی 2019’ بەخشرا بە
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی
هەدەپەهەدەپە کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە (06-11-2016) لەلایەن حکومەتی تورکیا بەندکراوە، وە خەڵاتەکە ڕادەستی باشاک دەمیرتاشی هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش کرا لە بری خودی سەڵاحەدین دەمیرتاش.
مەراسیمەکە دوێنێ (15-11-2019) لە شاری ستۆکۆڵمی پایتەختی سوید ڕێکخرا. ڕێکخراوەکە نزیکەی 140 ئەندامی هەیە و لە نێو ئەندامانەدا بەرپرسی چەندین پارتی سیاسی لەسەر ئاستی جیهان تێیدا بەشدارن. هەریەک لە پارتەکانی هەدەپە و
جەهەپەجەهەپە ئەندامییان لە ناو ڕێکخراوەکەدا هەیە. سێزگین تانریکوڵو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر جەهەپە کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی مەراسیمەکە لە ڕێگەی هەژماری خۆیەوە لە تویتەر وێنەیەکی خۆی لەگەڵ باشاک دەمیرتاش بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “ئەم ئێوارەیە لە ستۆکۆڵم یەکتربینینێکی خۆش ڕوویدا. خەڵاتی ‘بوێری سیاسی هاوپەیمانی پێشکەوتووخواز بۆ ساڵی 2019’ بەخشرا بە سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوپیشەم بە هۆی خەبات و تێکۆشانە بێپایانەکەی لە بواری دیموکراسی و ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ.”
[1] Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,351 times
Write your comment about this item!