بەبۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، گەرمترین پیرۆزبایی یٔاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ڕێکخستنە دێرینەکان، زیندانییە سیاسییەکان، کەمیٔەندامانی سەنگەر، پێشمەرگە قارەمانەکان، هاوسەرۆکان و یٔەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و سەرجەم کادیرو یٔەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم.
هاوتەریب لەگەڵ یادکردنەوەو نوێبوونەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئومێد دەکەم یٔەم یادە ببێتە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ لە خەباتی مەدەنبی یەکێتبی نیشتیمانبی کوردستان بەئاڕاستەی هەنگاونان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان تا لەسایەیدا کوردستانییان کەشایستەی ژیانێکی باشترن لەیٔێستادا بەیٔارامی و ئاسوودەیی ژیان بکەن.
دەخوازم یٔەم یادە شکۆدارە ببێتەمایەی بەخۆداچوونەوەو خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجی نوێی ناوچەکەو عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی یەکڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەکان بەیٔاراستەی دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لەم دۆخە چەقبەستووەی لەیٔێستادا تێی کەوتووە، پشت بەست بەڕاسپاردەکانی کۆنگرەی چوارەم و لەژێر ڕۆشنایی ڕوانگە و ئامۆژگارییەکانی سەرۆک(#مام جەلال#).
نەمری بۆ ڕۆحی شەهیدان و ژیانێکی شایستەتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
د.رێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#31-05-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,751 times
Write your comment about this item!