ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) ڕایگەیاند، لە نزیک مەزارگەی شەرەفەدین، کە ناوچەیەکی پیرۆزی کۆمەڵگەی ئێزدییە، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە.
یەبەشە ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا ڕوون نەبووەتەوە ئەو ئۆتۆمبێلە چۆن و کێ تەقاندوییەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەبەشەدا ئاماژە بە پڕوپاگەندەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر #پارتی دیموکراتی کوردستان# (پەدەکە) کراوە و تیایدا هاتووە ئەوەی جێگای سەرنجە، هەندێک هێز و هێزەکانی پەدەکە ڕایانگەیاندووە، ئەوە هێرشێکی ئاسمانییە، بەڵام لەو کاتەدا، کە ئەو ئۆتۆمبێلە تەقیوەتەوە فڕۆکەی چاودێری و فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی شەنگالدا نەبووە.
یەبەشە ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی تیایدا تەقیوەتەوە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پەدەکەیە و ئەو ناوچەیە لە دەست هێزە چەکدارەکانی پەدەکەدایە.
یەبەشە ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕوپاگەندە لەسەر ئەو ڕووداوە دەکرێت و هەوڵ دەدەن ئەوە بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی شەنگالییەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بەکار بهێنن و ڕاشیگەیاندووە دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە ئەوە نیشان بدەن، کە دۆخی ئاسایش لە شەنگال ئارام نییە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە، دوای تێکۆشانی 6 ساڵ ئەو ئارامییە لە شەنگال دەستەبەرکراوە لە هیچ شوێنێکی تری عێراق و باشووری کوردستاندا نییە. ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەو پڕوپاگەندە و یاریکردنانە ئارامیی شەنگال بخەنە مەترسییەوە، بە دڵنیاییەوە بە ئامانجەکەیان ناگەن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,991 times
Write your comment about this item!