دار نەرم بێت، کرم دەیخوات
دار ئەگەر تۆکمە و سفت و سۆڵ بێت، کرم و مێروو ناتوانن بەئاسانی لێی بدەن و بیخۆن و بنکەوڵی بکەن، بەڵام ئەگەر دارەکە خۆی کلۆر و گەندەڵ و نەرم بێت ئەوا مێرولە و کرمی لێ دەدات، واتە ئەگەر زاڵ نەبیت بەستەزمان دەبیت و دەوروبەر بەئاسانی پێت دەوێرن، ئەوە بووە بە ئیدیۆمێکی پڕ ئامۆژگاری و لۆمەی کەسێکی پێ دەکرێت کە کەمتەرخەمە بۆیە گرفت و کێشەی بۆ دێتە پێش بۆیە دەوترێت(دار نەرم بێت، کرم دەیخوات).[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,056 times
Write your comment about this item!