سێ کۆڵبەر لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان بەهۆی بەفربارین و سەرماوە بێسەروشوێن بوون و تائێستاش هیچ هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی نەدراوە.
کەناڵی تلەگرامی کۆڵبەرنیوز بڵاویکردووەتەوە، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی بەهلول سەیدانی فەرد، بارزان مەهینی و ئەسعەد سەیدانی فەرد، خەڵکی گوندی #باوان#-ی سەر بە ناوچەی #مەرگەوەڕ#ی #ورمێ# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی کڕێوەی بەفرەوە لەسەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان بێسەروشوێن بوون.
کۆڵبەرنیوز ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دانیشتوانی ناوچەکە لەبەیانی دوێنێ هەینییەوە دەستیان بە گەڕان بەدوای ئەو سێ کۆڵبەرەکەدا کردووە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەکیان دەستنەکەوتووە، هاوکات لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران تائێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ دۆزینەوەی ئەو کۆڵبەرانە نەداوە.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,191 times