دەڵێی جگە گورگت پێیە
ئێسکی کڵاوەی چۆک و ئەژنۆی گورگ پێی دەوترێت(جگ)، لە کوردەواریدا بۆ بەزم و خۆشی ئه و بیروباوەڕە هەیە و بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کە ژن و کچ و ڕەگەزی مێینە، لێی نزیک دەبنەوە، بۆ قوزە کەمتیاریش هەمان قسە و ئیدیۆم بەکاردەهێنرێت و دەوترێت: دەڵێی قوزە کەمتیاری پێیە، هەندێک لە کوڕان و پیاوان ژن و ڕەگەزی مێینە زۆر لێیان نزیک دەبنەوە، بەگاڵتە و گەپەوە دەوترێت: دەڵێی جگە گورگت پێیە یان دەڵێی قوزە کەمتیارت پێوەیه.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,612 times