برای بەڕێزم کاک #کۆسرەت ڕەسول عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی بالای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر)م بیست، لە دڵەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانم، سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
خاتوو زوبێدە یەکێک بوو لەو ژنە ئازایانەی کە بەرگەی هەموو خەم و ئازار و نەهامەتییەکانی گرت، لە ژیانیدا وەک دایکێکی پێشمەرگە ڕووبەرووی زەحمەت و ماندووبوون و ئازارێکی زۆر بوویەوە، هەمیشە پشتیوانیەکی بەهێزبوو بۆ ڕۆڵەکانی و سەرجەم هێزی پێشمەرگە بۆ بەردەوام بوون لە سەرخستنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی خوالێخۆشبووی دایکتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبوری بە ئێوە و ئێمە و خزمان و دۆستان ببەخشێت، دوا خەمی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بێت.[1]
براتان
#سەعدی ئەحمەد پیرە#
#28-02-2022#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,786 times
Write your comment about this item!