دەقی پرسەنامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
برای بەڕێزم کاک کۆسرەت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی خاتوو(زوبێدە سەعید ئۆمەر)ی دایکی ئازیزتانم پێگەیشت، بۆ ئه و غەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە هاوبەشی غەم و پەژارەتانم، لەڕێی ئێوەشەوە هاوخەمیم ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لەدەستدانی خاتوو زوبێدە کە وەک ژنێکی نموونەیی و ئازا لە بەرامبەر نارەحەتی و ئازار و ئالەنگارییەکانی ڕۆژگار، سەربەرزانە ژیا و کۆڵی نەدا، هەمووانی نیگەران کرد.
خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت، ئەوە دوایین غەم و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردوش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
ٳنا لله وٳنا ٳلیه ڕاجعون
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی #سلێمانی#(ی.ن.ک)[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,037 times
Write your comment about this item!