سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەبروسکەیەکدا پیرۆزبایی لە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات.
دەقی بروسکەکە...
بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
مامۆستایانی هەڵگری مەشخەڵی پەروەردە و زانست
شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لەئێوه و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان پیرۆز دەکەم و ئەم یادەتان بە دەرفەت دەزانم تا دووپاتی بکەمەوە کە ئێوە هەڵگرو گەیەنەری پەیامێکی پیرۆزن و پشتیوانیکردنتان ئەرکێکی نیشتمانییە.
لە ماوەی (60) ساڵ تەمەندا، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان وەک ڕێکخراوێکی پیشەیی ڕۆڵی گرنگی بینیوە، لە خەباتی شاخ مامۆستایان هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە ناوچە ئازادکراوەکان کچ و کوڕی گەلەکەمانیان پێدەگەیاند و نەیانهێشت پرۆسەی پەروەرده و خوێندن بفەوتێ، لەدوای ڕاپەرینیشەوە تا ئەمڕۆ سەرباری هەوراز و نشێوو قەیرانەکان، مامۆستایان بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە کاریان کردووه و بەردەوام بوونە لە گەیاندنی پەیام زانست و پەروەردە، کە ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پێگەیاندنی نەوە لەدوای نەوەی گەلەکەمان.
دووبارە (60)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پیرۆز دەکەم.
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#15-05-2022#
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,986 times
Write your comment about this item!