دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کوردستان 24:
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ تیمی کوردستان24 لەلایەن ژمارەیەک لە لایەنگرانی پەکەکە لە بەردەم پزیشکی دادی پارێزگای سلێمانی، هێرشی کرایە سەر، بەتوندی ئه و کردەوەیە شەرمەزار دەکەین.
بەداخەوە ئه و پەلامارە، دوور بووە لە هەموو بەها و بنەمایەکی مرۆڤایەتی و دەستدرێژییە بۆ سەر ئازادی کاری میدیایی.
لێرەوە بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، دامەزراوەی کوردستان24، هەمیشە پیشەییانە و پرۆفیشناڵانە مامەڵەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا کردووە و هیچ کاتێکیش لە گەیاندنی پەیامی پیشەییانە و ڕاستبێژی خۆی ساردنابێتەوە.
بە پێویستی دەزانین، سوپاسی ئه و هێزە ئەمنییانە بکەین، کە لەبەردەم پزیشکی دادی سلێمانی بەهانای تیمەکەمانەوە هاتن، سوپاس و پێزانینمان بۆ ڕۆژنامەنووسانی هاوکار و بەرپرسانی سەنتەر و سەندیکا و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕۆژنامەوانی هەیە، کە بەرامبەر ئه و ڕەفتارە نابەرپرسانەیەی لایەنگرانی پەکەکە، هاتنە دەنگ و سەرکۆنەی ئه و پەلامارەیان کرد.
دامەزراوەی میدیایی کوردستان24
18/5/2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,735 times
Write your comment about this item!