دەقی پرسەنامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردو دکتۆر عەزیز گەردی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی دکتۆر(عەزیز گەردی)، نووسەرو ڕوناکبیرو مامۆستای زانکۆ و وەرگێڕی ناسراوی کورد-مان پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان پرسە و ماتەمینیی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە هاوبەشی غەم و پەژارەتانم.
لە کاتێکدا لەدەستدانی مامۆستا عەزیز گەردی بەخەسارەتێکی گەورە دەزانین، بەڵام بەشانازیشەوە دەڕوانینە کاروانە پڕ بەخششەکەی لەبواری فەرهەنگی کوردی و وەرگێڕانی شاکارە ئەدەبییە جیهانییەکان، بۆیە لە ناو و بیرەوەری لە مێژوو و ویژدانی گەلەکەماندا هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادەکەتان و هەموو لایەک ببەخشێت، ئەوە دوایین کۆست و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردوش بخاتە بەر سۆزی فراوانی خۆی و بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
ٳنا لله وٳنا ٳلیه ڕاجعون
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و
سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی #سلێمانی#(ی.ن.ک.) [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,975 times
Write your comment about this item!