لە دە گوێز، گوێزێک پووچ دەبێت
وتراویشە: لەهەموو هەورێک باران نابارێت، گوێز و بەرووبومەکانیتری وەرزێری لە کوردستان پووچەڵ و بێ ناووک و بێ کڕۆکیان زۆر تێدایە و هەموو بەرهەمێک سەد دەر سەد تێر و پڕ دەرناچن، ئینجا لەکاروباری ڕۆژانەدا ئه و پووچ بوونە کورد کردویەتی بە پەند و ئیدیۆمێکی پڕ ئامۆژگاری و بۆ سەر نەگرتنی هەندێ لە کاری ڕۆژانە و بۆ هیوا بەخشین و سوور بوون لەسەر کاروبار کورد وتویەتی: لە دەگوێز، گوێزێک پووچ دەبێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 450 times