مەندیلی پیاوچاک: نەریتێکی ناوچەی پشدەرە و تایبەتە بە باران بارین، لە زووربەی گوندەکاندا گۆڕی پیاوچاکان هەیە، لەسەر گۆڕی پیاوچاکەکانیش چەندین بەردی جۆراوجۆری شێوە جیاواز هەیە. هەر یەکەیان بەپێی بیروبۆچوونی خەڵک بۆ شتێک دەگونجێت، یەکێک لەو بەردانە خڕە وەک گۆ، زۆر ساف و لوسە، پڕ مستی مرۆڤ دەبێت، کێشی لە چاو خۆیدا زۆر قوورسە، بەبەردەوامی لەسەر گێلی پیاوچاکەکە دادەنرێت، پێی دەوترێ: مەندیلی پیاوچاک، بۆ نموونە لەسەر گۆڕی شێخ حاجی عەلی ئەشکەنە هەیە، گۆڕەکەی دەکەوێتە گوندی ئەشکەنە، لە شارەدێی ئیسێوە، کاتێک پەڵە دوادەکەوێ و باران نابارێ، خەڵکی دەچن مەندیڵی پیاوچاک دێنن و دەیخەنە یەکێک لە کانییەکانی دەوروبەریانەوە، بەپێی نەریتەکە خەڵکی پێی وایە هەر کاتێک بەردەکە خرایە ناو یەکێک لە کانییەکانەوە، ئیتر وەردە وردە باران دەبارێت و پەڵە دەدات، دوای ئەوەی پەڵەیدا بەردەکە لە کانییەکە دەردێننەوە و لەسەر کێلی گۆڕی پیاوچاکەکەی دادەنێنەوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 561 times
Write your comment about this item!