#مەسعود بارزانی#، سەرۆکی پارتی لە تویتێکدا لە یادی پێنج ساڵەی ڕیفراندۆمدا بە هۆنراوەیەکی بەناوبانگی شاعیری تونسی ”ئەبو قاسم شاب”ی گوزارشتی ڕای خۆی لە ڕیفراندۆم دەکات.
هۆنراوەی ”أراد الحياة” ویستنی ژیان قەسیدەیەکی بەناوبانگی ئەبو قاسم شابییە و بەشێکی کراوەتە سروودی نشتیمانی تونس.
مێژووی نوسینی هۆنراوەکە بۆ 89 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە و لەساڵی 1933 نوسراوە.
ئەو کۆپلەیەی بارزانی لە تویتەر دایناوە
إِذا الشَّعْبُ يوماً أرادَ الحياةَ
فلا بُدَّ أنْ يَسْتَجيبَ القدرْ
ولا بُدَّ للَّيْلِ أنْ ينجلي
ولا بُدَّ للقيدِ أن يَنْکَسِرْ
ومن لا يحبُّ صُعودَ الجبالِ
يَعِشْ أبَدَ الدَّهرِ بَيْنَ الحُفَرْ
ماناکەی بەکوردی
ئەو ڕۆژەی میللەت ژیانی ویست
بێگومان چارەنوس بەدەنگیەوە دێت
تاریکی شەو هەر دەبێ بڕەوێتەوە
زنجیریش هەر دەبێ بپچڕێت
ئەوەی نەیەوێ بەچیادا سەرکەوێ
بۆ هەتا هەتایە لەناو چاڵدا دەمێنێتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,542 times
Write your comment about this item!