بەنیگەرانیەکی زۆرەوە، ئیدانەی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بۆ سەر چەند ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بەهۆیەوە کوژراوو بریندار هەیە و ترس و دڵەراوکێیەکی زۆری بڵاوکردۆتەوەو ژمارەیەک خێزانیش ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە.
ئەم پەلامارانە پێشهاتێکی مەترسیدار دەزانین بۆ سەر ئارامی و ئاسایش و سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەک جەختدەکەینەوە، کە نابێ خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەکاربهێنرێ بۆ دروستکردنی نائارامی لەسەر وڵاتانی دراوسێی.
داوا لە حکومەتی فیدرالی عێراق دەکەین ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ کۆتایی هێنان بەم پەلامارانە کە وڵاتانی دراوسێی ئەیکەنەسەر خاکی عێراق.
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و داوای شیفاش بۆ برینداران دەکەین، هیوادارین ئەو خێزانانەشی ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە بگەرێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان. [1]
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
28-09-2022
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,275 times
Write your comment about this item!