#پارتی دیموکراتی کوردستان#، گەمارۆی خستووەتە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ڕێگەی هاتووچۆی لێگرتوون.
سەرچاوەیەک لە حیزبی دیموکرات تایبەت بۆ بوار ئاشکرای کرد، پارتی لە لە ناوچەی باڵەکایەتی و ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەمارۆی خستووەتە سەر پێشمەرگەکانی دیموکرات.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە دۆخی پێشمەرگەکانی باڵەکایەتیان زۆر خراپە.
بەقسەی سەرچاوەکە، پارتی نە ڕێگە دەدات خواردن بۆ پێشمەرگەکان بچێت، نە ڕێگەش دەدات بریندارەکانیان بهێنرێنە خوارەوەو چارەسەر بکرێن.
ئەو سەرچاوەیە داواشی لە بەرپرسانی پارتی کرد، کە ئەو گەمارۆیە بشکێنرێت، چونکە دۆخی پێشمەرگەکان زۆر خراپەو ئەگەر وا بڕوات مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,552 times
Write your comment about this item!