لەسەر کەیسی کوشتنی ناگەهان، ژنانی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان# داوای خۆپیشاندان دەکەن
#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد# داوای هەڵوێست لە حزبەکەی دەکات
لە دوای کوشتنی چالاکوانێکی ژن، لە شاری #سلێمانی# ژنانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی داوای هەڵوێست لە حزبەکەیان دەکەن.
ڕۆژی سێشەممە، 4ی ئۆکتۆبەری 2022، لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی #ناگەهان ئاکارسەل# ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی بە (11) فیشەکی دەمانچە تیرۆرکرا، پێشتریش چەندین چالاکی سیاسی باکوری کوردستان لە سلێمانی تیرۆرکران و بکوژانیشیان دەرباز دەکرێن و هەموو کردەوەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ تورکیا.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە دوای کردەوەکەی ڕۆژی 4ی ئۆکتۆبەر، ژنانی سەرکردایەتی یەکێتیی داوای هەڵوێست لەسەر ئەو کردەوەیە لە حزبەکەیان دەکەن و داوایان کردووە خۆپیشاندان ئەنجامبدرێت.
بوار زانیویەتی، یەکێک له و کەسانەی کە بە توندی لەسەر ئەو کەیسە داوای هەڵوێستی کردووە بریتییە لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتیی.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا هیچ کەس لەسەر کەیسی کوشتنی ئه و چالاکوانی سیاسییە دەستگیر نەکراوە ئەوەشی لە لایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانی بڵاوکرایەوە لە ژێر فشاری ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ناڕەزایەتییەکانی چەند کاتژمێری ڕابردوو بوو. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,350 times
Write your comment about this item!