دروست تر وابوو کە ئەمە بێت (مرۆڤ ژیان ئازادی) چونکە مرۆڤ بە ژن و پیاوەوە دەبێت ئازاد بێت، وە پیاوانیش ئازاد نین، بەڵکو گیرۆدەو دیلی چەندەها بیرکردنەوەی چەوتن، کە لە منداڵیەوە وەک ڕاستیەکی ڕەها لە زیهنیاندا چەسپیووە، زۆرترین گرفتەکانی ژن لە نەبوونی ئازادی ژیان و بڕیارداندا دەگەڕێتەوە بۆ ئازاد نەبوونی بیری پیاو، هەتا پیاو ڕزگار و ئازاد نەبێت لەدەست ئەو شتانەی کە کلتور و باوەڕ و پەروەردەی هەڵە تێیدا چاندویەتی و ڕەگیان بە ڕۆح و دەرونیاندا داکوتاوە، نە خۆی نە ژن ئازاد نابێت، پیاوێک کە پێی وابێت، خاوەنی سەرجەم مێینەکانی خێزانەکەیەتی چۆن دەتوانیت بە پیاوێکی ئازادی بزانیت !ئەمە خودی کۆیلە بوونی پیاوە و هۆکاری نەهامەتیەکانی ژنیشە.
کاتێک یەکێک لە ڕەگەزەکان بیرکردنەوەیەکی تەندروستی نیە، گەرچی لە بڕیاردانی ژیان و سلوکیشیدا ئازاد بێت ناتوانم بە ئازادی بزانم، پیاوێک کە پێی وایە هەر لەبەر ئەوەی کە پیاوە ئیتر مافی بڕیاردان و جڵەوی هەموو کەسە نزیکەکانی خۆی ئیشی ئەوە، وە پیاوێک کە پێی وایە ئەخلاق لە جل دایە و زۆر بە ئاسانی و ئاسایی بە ژنێک کە باڵاپۆش نەبێت بڵێت بەرەڵاو بێ ڕەوشت، پیاوێک کە پێکەنینی ژن وای لێبکات بە ژن بڵێت بەڕەڵا، من ناتوانم پێی بڵێم ئازاد بەڵکو بە نەخۆش و دیلی دەزانم، بۆم گرنگە پێش داواکردنی ئازادی بۆ ژن، خودی ئەو جۆرە پیاوە لەو بیرکردنەوە چەوتە ڕزگارو ئازاد ببێت، بۆیە گرنگە بڵێین (مرۆڤ، ژیان، ئازادی)
ئەوەی کە ژنەکان دەچەوسێنێتەوە، پیاوەکان نین بەڵکو بیرکردنەوە چەوتەکانە، هەر بۆیە هەتا مرۆڤ بە هەردوو ڕەگەزەکەوە بیرکردنەوەیان نەگۆڕێت کەسیان ئازاد نین، هەردووکیان چەوسێنەر و چەوسێنراویشن، هەردووکیان ئازاد نین و ڕێگری ئازادیش دەبن. [1]
#ناسک واحید#
#10-02-2022#
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,402 times
Write your comment about this item!