جاران کە بەندە ڕەخنەی لێدەگرت و هەڵسەنگاندنی هەمە لایەنەی بۆ مەترسیەکانی دەکرد، دەیانوت تۆ کێشەی شەخسیت لەگەڵ شاسواردا هەیە، لە کاتێکدا تا ئەوکاتەی لە ئێن ئاڕ تی بووم، پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوانماندا هەبوو، کۆتا جار پێی وتم چیت دەوێ لە کوێدا ئیش دەکەی و چ موچەیەکت دەوێ لە خزمەتدام، بەڵام من کە تێگەشتم پیاوێکی ساختەچییە، کشامەوە، دەست لە کارکێشانەوەشم پێشکەش کرد لەکەناڵەکە، دواتریش زۆرم هەوڵدا خەڵک تێبگەیەنم، بەڵام زۆرینەی نووسەر و پەڕڵەمانتارەکان (وەحشی شاشە) لەبەر دەرکەوتنیان لەئێن ئاڕ تی چاویان لەو هەموو پۆخڵەواتییە دەپۆشی.
بەهەر حاڵ، من باش دەمزانی ئەم بزوتنەوە پۆپۆلیستییە بە زووی دەستەکەی کەشف دەبێت و هیچ ئیزافەیەکی نابێت بۆ مرۆڤی کورد..
ئەوەتا د.
کازم فاروق نامیقکازم فاروق نامیق، کاتێ لەئێن ئاڕ تی 2 پرسیاری لێدەکەن بەکێ موعجیبی دەڵێ بە
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید، تا ئەو ڕادەیە موتیع بوو، خێرە ئێستا ئاوا بوو بە کەسێکی بێزرا و بەیاننامەیەکی پر تۆمەتتان لەدژی دەرکرد.
کێشەی گەورەی شاسوار عەبدولواحید ئەوەیە نایەوێت هیچ فیگەرێ لە
نەوەی نوێنەوەی نوێدا دروست بێت، چونکە دەزانێ خۆی مرۆڤێکی بێ ڕوئیا و ساختەیە، دەترسێ جێگاکەی لەقبێت.
[1]
شەنکار عەبدوڵڵاشەنکار عەبدوڵڵا
27-10-202227-10-2022 Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,566 times
Write your comment about this item!