پەڕڵەمانتارێکی #بزووتنەوەی گۆڕان# و پەڕڵەمانتارێکی #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# و پەڕڵەمانتارێکی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#، بەدواداچوونی وردیان لەسەر کەیسی نەخۆش کەوتنی #کازم فاروق نامیق#، پەڕڵەمانتاری #نەوەی نوێ# کردووە و ڕونکردنەوەیەکیان لەم ڕوەوە بڵاوکردووەتەوە.
کە ئەمەی خوارەوە دەقی ڕونکردنەوەکەیە:
هاوڕێمان کاک دکتۆر کازم فاروق، لە دۆخێکی تەندروستی خراپدایە، لە خودا داوا دەکەین شیفای بدات، لە ئێستادا کەس و کارەکەی تەنیا داوای دوعای خێریان هەیە لە خەڵکی کوردستان. کە 72 کاتژمێری بۆ دانراوە و 24 کاتژمێری ئەو ماوەیە تێپەڕیوە.. بۆ نوێترین زانیاری لە دۆخی تەندروستی چاوەڕێی وەڵامی بۆردی پزیشکی چاودێری دکتۆر کازمن.
هەرچەندە موچە لەم دۆخەی کاک دکتۆر کازم دا بابەتێکی لاوەکییە، موچە بە یاساش ڕێکخراوە و تا ئێستاش دکتۆر کازم بە پێی یاسا ئەندامی پەڕڵەمانە، ئەگەر دکتۆر کازم دەوامی نەکرد بێت بەویستی خۆی نەبووە و خۆی ئامادەبووە ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت.
بەهۆی نیگەرانی کەسوکاری لە وروژاندنی بابەتی موچە، ئێمە بەدواداچونمان کرد، بزانین ئایا کەس لەبری دکتۆر کازم موچەکەی وەرگرتووە؟
داوای حساباتی بەڕێز دکتۆر کازممان کرد و داوامان لە بەشی حسابات کرد زانیاریمان پێبدات، دەرکەوت: لە ماوەی ئەم چەند مانگەی کە دۆخی تەندروستی خراپە، نە خۆی و نە هیچ کەسێکی هیچ بڕە پارەیەکی لە ژمارە حسابی دەرنەکردووە.
ئەمڕۆ پاش هەواڵپرسینی، بەڵێنمان بە کەسوکاری دایەوە، لەگەڵ هاوڕێ پەڕڵەمانتارەکانمان هەموو لێکۆڵینەوە و بەدواداچونێک بۆ دۆخی دکتۆر کازم دەکەین و ئەو کاتەی پێویست بوو بە ئاگاداری خۆی یان کەس و کاری ڕایگشتی ئاگادار دەکەینەوە.
خودا شیفای دکتۆر کازم فاروق بدات. [1]
#عەلی حەمە ساڵح#
#ئەبوبەکر هەڵەدنی#
#عومەر گوڵپی#
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,860 times
Write your comment about this item!