دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلوولی 2022، کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕێگای مووشەک و درۆنی خۆکوژییەوە، بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج و تا ئێستاش بۆردومانەکان بەردەوامن.
پێویستە گشت کەناڵەکان هەست بە بەرپرسیارێتی کاری پیشەیی خۆیان بکەن و لە کاتی ڕوودانی ڕووداوێکی لەوشێوەیە، شوێنی ڕووداوەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەگوازنەوە، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی چاوساغی هێرشبەران و کەوتنەوەی زیانی ماڵی و گیانی زیاتر، کە بەداخەوە تاوەکو ئێستا چەند هاووڵاتییەک بوونەتە قوربانی ئەم جۆرە ڕووماڵکردنانە.
پێویستە لەسەر میدیا و میدیاکاران بە شارەزاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانە بکەن و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لە پێناو پاراستنی گیانی میدیاکاران و ڕۆژنامەنوسان ڕێنوێنی گونجاویان بکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
28ی ئەیلوولی 2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 956 times
Write your comment about this item!