دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی ئێڕاق هۆشداریدا لە بارەی پێشێلکردنی دەستووری ئێڕاق و دەستوەردان لە کاروباری دادوەری ئێڕاق و بەردەوامی گەندەڵی لە وڵات.
دادوەر جاسم محەمەد عەبود، لە میانی لێدوانێکی ڕایگەیاند، ماددەی 93ی دەستوور دەسەڵاتی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی دیاریکردووە و هەموو دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و ئەرکی پاراستنی یەکگرتوویی ئێڕاقی پێ سپێردراوە.
سەرۆکی دادگای فیدراڵی ئێڕاق ئەوەشی ڕاگەیاند کە هیچ دەسەڵاتێکی فیدراڵی بۆی نییە هیچ ڕێگایەک بگرێتە بەر کە ببێتە هۆی لەتکردنی یەکگرتوویی ئێڕاق.
باسی لەوەش کردووە، کە تەنانەت دەستوور کارامەیی سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێڕاقی دیاریکردووە و فەرامۆشکردنی ئەو دەسەڵاتانە، یان بەکارهێنانیان بۆ شتێکی تر جگە لەو مەبەستەی بۆی دانراوە یاسایی نییە.
هەروەها باسی لەوە کردووە کە دادگای فیدراڵی هیچ پێشنیارێکی سەبارەت بە پرسی هەموارکردنەوەی دەستوور پێشکەش نەکردووە و جەختیشی کردووەتەوە کە نابێت هیچ لایەنێک بڕیار و فەرمان بدات بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
هاوکات باسی لە گەندەڵی لە ئێڕاق کردووە و جەختی کردووەتەوە کە گەندەڵی ڕێگر بووە لە بنیاتنانی دەوڵەت کە بووەتە هۆی درووستبوونی کێشە بۆ سەرجەم هاووڵاتیان. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 675 times
Write your comment about this item!