بابەت: ئەدەبی
ناوەرۆک: ڕەوانبێژی
ناونیشان: لێکچواندن
ئامادەکردنی: #سەریاس ئەحمەد#
$لێکچواندن$
ئەم هونەرە لەسەر بنەمای بەراورد داڕژاوە بۆ ڕوونکردنەوە و چەسپاندنی سیفەتی شتێک لەگەڵ شتێکی تر بەراورد دەکرێت، کە سیفەتە مەبەستەکەی تیادا زاڵە.
وەک:-
دڵم هەر وەک سەماوە پڕ لە خۆشە
خەریکی سۆز و گریان و خرۆشە (ناری)
*بنەماکانی لێکچواندن ئەمانەن(لێچوو، لەوچوو، ئەوزار، ڕووی لێکچوون)
*بەهێزترین لێکچواندن ئەوەیە کە تەنیا (لێچوو، لەوچوو)ی تیادایە.
وەک:-
برۆ و ڕووخسار و زوڵف و لێوی ئاڵت
شە و و ڕۆژ و هیلال و عەقد و مەرجان
*ئەوزارەکان ئەمانە:-
{وەک، وەکو، هەروەکو، ئەڵێی، چەشنی، ئاسا، ترح، تەرز، چوون، عەینی، میسلی، لە-ئەچی، لە-ئەکا. پاشگری (انە).
هەر کەسێ ڕووی تۆ دەبینێ،خۆی بە قوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیلالی عیدە،قوربانی دەوێ
(حەزرەتی نالی)
واتە:هەر کەسێ ڕووی تۆ دەبینێ یەکسەر خۆی دەکا بە قوربانی ڕووت، چونکە ڕووت لە مانگی چواردە ئەچێ و برۆشت لە مانگی یەک شەوەی جەژنی قوربان دەچێ کە خەڵک زۆر بە پەرۆشن بۆ بینینی و هەر کا بینیان خۆیان حازر دەکەن بۆ قوربانی کردن و تێ ئەگەن کە گەیشتونەتە ڕۆژانی جەژن.
[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,890 times
Write your comment about this item!