بابەت: ئەدەبی
ناوەرۆک: ڕەوانبێژی
ناونیشان: $ڕەگەزدۆزی$
ئامادەکردنی: #سەریاس ئەحمەد#
ڕەگەزدۆزی
ئەو هونەرەیە کە دوو وشە لەشێوەی فۆرم و دەنگدا وەک یەک بن بەڵام لە واتادا جیاواز بن. دوو جۆرە (رەگەزدۆزی تەواو، ڕەگەزدۆزی ناتەواو) .
*رەگەزدۆزی تەواو: - ئەوەیە کە وشەکان وەک یەک بن لە ڕووی فۆرم و پیت و دەنگەوە.
وەک: -
ئەوی ڕێگای لە کوردان گۆڕی
لەعنەتی خوا لە ئەلحەد و گۆڕی. (#مەلای گەورە#)
ڕەگەزدۆزی لەنێوان وشەکانی (گۆڕی) دایە، بە جۆرێک وشەی (گۆڕی) یەکەم، مەبەست لە گۆڕینی ڕێگەیە، بەڵام وشەی (گۆڕی) دووەم مەبەست لە گۆڕ و قەبرە.
*رەگەزدۆزی ناتەواو: -ئەوەیە کە، وشەکانی لە شێوەی (فۆرم و پیت و دەنگ) دا وەک یەک نەبن، بەڵکوو جیاوزیان هەبێت لە (ژمارەی دەنگەکان، جۆری دەنگەکا، ڕیزی دەنگەکان).
وەک: -
شکانیان کەمانچەی دەستم
بەڵام زوو فریای کەوت هەستم. (#کامەران موکری#)
ڕەگەز دۆزی لەم دێڕەدا لەنێوان وشەکانی (دەست و هەست) دایە، بە جۆرێک هەردوو وشەکە هەمان کێش و هەمان ژمارەی پیتیان هەیە، بەڵام لە فۆڕمی وشەکاندا جیاوازن کە لەنێوان هەردوو پیتی (د - ﮪ) دایە.
[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,933 times
Write your comment about this item!