دەقی پەیامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ:
کۆسرەت ڕەسول عەلی پیرۆزبایی لە کەناڵی کوردسات دەکات
بەڕێزان: سەرپەرشتیارو ستافی کەناڵی کوردسات
(23)هەمین ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات لە ئێوەو سەرجەم ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی کەناڵەکە پیرۆز دەکەم، ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کەناڵی کوردسات لەماوەی (23) ساڵ تەمەنی خۆیدا توانیویەتی ببێتە مینبەری دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان، خزمەتی هەمووان بکات و بە ڕەچاوکردنی کلتووری کوردەواری بایەخ بە سێکتەرە جیاوازەکان بدات، دەخوازم لە داهاتووشدا بە هەمان ڕۆحیەتەوە بەردەوام بن و دەرفەتی زیاتر بڕەخسێنن بۆ پیشاندانی تواناو بەهرەکانی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردەواری.
دووبارە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەمووتان دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,126 times
Write your comment about this item!