دەقی پیرۆزباییەکە:
بەڕێزان سەرنووسەر و میدیاکار و کادیرانی PUKMEDIA
دامەزرێنەرانی ماڵپەرە سەنگینەکەی یەکێتی
لە بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەری PUKMEDIA دا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و تەواوی میدیاکاران و یەکێتییەکان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
PUKMEDIA لە سەرەتای دروستبوونییەوە هەمیشە ماڵپەڕێکی سەنگین و سەرچاوەیەکی خێرایی زانیارییەکان بووە، یەکێکیش بووە لەسەکۆ سەربەرزەکانی کاری ڕۆژنامەوانی بۆ گەیاندنی پەیام و زانیارییەکان بەخوێنەرانی بەزمانە جیاوازەکان.
ماڵپەری PUKMEDIA هەمیشە ڕەچاوی ئیتکی ڕۆژنامەوانی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە کە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی میدیایی بێت و خاوەن پێگەیەکی بەهێز و باوەڕپێکراو بێت لەمەیدانی ڕۆژنامەوانی کوردیدا.
بۆ ساڵی نوێی تەمەنیشی، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر بۆ ئەو ماڵپەڕە خۆشەویستە دەخوازم و وەک هەمیشە پشتیوانتان دەبین لەکار و چالاکییەکانتاندا .
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن. ک[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,156 times
Write your comment about this item!