ئەو نیشانە دیارانە چین کە ئەگەری هەیە کەسێک تووشبووبێت بە نەخۆشییەکانی گورچیلە؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
1- بێهێزی:- لەگەڵ لاوازبوونی گورچیلەکان و درووستبوونی کێشەکانی کەسی تووشبوو بەردەوام زۆر بەخێرای هەست بە ماندووی و بێهێزی دەکات.
2- ئاوسانی قاچەکان:- کاتێک کردارەکانی گورچیلە لاواز دەبن و گورچیلە ناتوانێت بەباشی کارەکانی ئەنجام بدات ئەوا کۆبوونەوەی سۆدیۆم دەبێتە هۆی درووستبوونی ئاوسانی لە قاچەکاندا.
3- لەدەستدانی خواستی خواردن:- لەئەنجامی کۆبوونەوەی ژەهرەکانی وەک یۆریا، کریاتینین و ترشەکان لە جەستەدا کەسی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی گورچیلە خواستی خواردنی زۆر کەم دەبێتەوە.
4- کەمخوێنی:- کەمبوونەوەی ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی خوێن نیشانەیەکی دیکەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلەیە.
5- وشکبوونەوەی پێست و زۆر خورانی:- وشکبوونەوەی پێست و زۆر خواردنی بەزۆری لەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە کێشەی گورچیلەیان هەیە، هەروەها هەندێکجار بۆنی پێست زۆر ناخۆش دەبێت.
6- ئازاری پشت و خوارەوەی سک:- ئازاری پشت و خوارەوەی سک لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ هەبوونی کێشە لە گورچیلەکاندا وەک بەرد یان هەوکردنی گورچیلە.
بۆیە باشترە لەکاتی بوونی ئەو نیشانانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 432 times
Write your comment about this item!