ناونیشانی بابەت: هەندێک زانیاری گرنگ لەسەر کەمبوونەوەی سپێرم (تۆو)
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
کەمبوونەوەی ڕێژەی سپێرم حاڵەتێکە لەپیاواندا ڕوودەدات بەجۆرێ کە لە هەر ملیمەترێک لە تۆواودا کەمتر لە 15 ملیۆن تۆوی تێدا بێت.
کەمبوونەوەی ڕێژەی تۆوی پیاو بابەتێک نییە زۆر بیری لێبکرێتەوە لە کەسێکدا کە هاوسەری نەبێت، بەڵام کە بابەتەکە هاتە سەر منداڵ درووست کردن کێشەی لێدەکەوێتەوە بۆ هاوسەرەکان.
$لە هۆکارە سەرەکییەکانی بریتین لە:$
1- قەڵەوی.
2- ئەنجامدانی نەشتەرگەری گوونەکان لە ڕابردوودا.
3- بەرکەوتنی گوونەکان بە پلەی گەرمیەکی بەرز بۆ نموونە دانیشتن لە ساونا بۆ ماوەیەکی زۆر و بەردەوام.
4- نەخۆشی دەوالی گوونەکان.
5- تووشبوونە بە نەخۆشییە سێکسیە گوازراوەکان.
5- لاوازی لە کۆئەندامی بەرگری لەش هۆکارێکە بۆ ئەو حاڵەتە.
6- بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی بۆ زیادبوونی هۆڕمۆنی نێرینە بەکاری ئەهێنن بەتایبەت ئەو بەڕێزانەی کە یاری لەشجوانی دەکەن.
7- خواردنەوەی مادە کحولییەکان بە بەردەوامی. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 282 times
Write your comment about this item!