=KTML_Bold=یەکێتی ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن=KTML_End=
#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، پەیامێکی ئاڕاستەی #نێچیرڤان بارزانی# جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کردووە و ئامادەیی حیزبەکەی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی ڕاگەیاندووە.
بافڵ تاڵەبانی لە ڕێگەی #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامەکەی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی کردووە.
پەیامەکە دوای کۆبوونەوەیەکی نێوان بافڵ تاڵەبانی و #کۆسرەت ڕەسوڵ# و کۆڕەکانی بووە، کە لەو کۆبوونەوەیە باسی کێشەکانی یەکێتی و پارتی و گرفتە ناوخۆییەکانی یەکێتی کراوە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا، داوای لە نێچیرڤان بارزانی کردووە، کە وەک پارتی کار بە بڕیاری دادگای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بکەن، بەوەی وەک سەرۆکی یەکێتی یەکلاکراوەتەوە.
کە هەر لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی تەواوی یەکێتی نیشانداوە، بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی دیموکرات، بەتایبەتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,253 times
Write your comment about this item!