کۆڵبەرێک بە ناوی #مێرساد دەروێشی#، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی کە ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ پێنج کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵی ئەو شارە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و کە لە ڕێگەی نێوان #جوانڕۆ# بۆ #پاوە# و لە ناوچەی شوانکارە ڕوویدا و ئەو کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بوو، ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، 8ی ڕەشەمەی 2722 (27ی فێبریوەری 2023) ، کۆڵبەرێکی تەمەن 19 ساڵ و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی کە ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوی هەڵگەڕانەوەی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی شوانکارەی شاری پاوە ڕووی دا و بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانیی شاری #کرماشان# گواستراوەتەوە، ئەو کۆڵبەرە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی پێشووتری هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، 7ی ڕەشەمەی، شەش کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی سەلاح ڕەحمانی، زەکەریا ئەحمەدی، مێرساد دەروێشی، زەکەریا محەمەدی و ماکوان ڕەحمانی لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە کە هەتا ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، لە نزیک گوندی شوانکارەی نێوان شارەکانی جوانڕۆ و پاوە، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و برینداربوون. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,209 times
Write your comment about this item!