ناونیشانی بابەت: زۆرترین ئەو پرسیارانەی دایک ئەیکات دەربارەی پیسایی منداڵەکەی؟
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
1- ڕەنگی پیسایی منداڵی تازە لەدایکبوو چۆنە؟
منداڵی تازە لەدایکبوو پیسایەکەی ڕەش یان سەوزێکی زۆر تۆخە، دواتر کە شیری ئەدەیتێ وردەوردە ڕەنگەکەی کاڵ ئە بێتەوەو زەرد ئەبێت.
2 جیاوازی ھەیە لەنێوان پیسایی منداڵێک کە شیری قوتو بخوات لەگەڵ منداڵێک کە شیری دایکی ئەخوات:
بەڵێ، ئەوەی شیری دایک بخوات پیسایەکەی زەردە، بەڵام شیری قوتو سەوز یان زەردێکی تۆخ. ھەروەھا ئەوەی شیری دایک ئەخوات پیساییەکە بەزۆری شلە و شیری قوتو توندە.
3 منداڵەکەم کە شیری خۆم ئەخوات ئەبێتە سکچوون؟
شیری دایک سووکەو زوو ھەرس ئەبێت بەڵام سکچوون نییە.زۆرجار 5-6جار سکی دەرئەچێت زۆر ئاساییە بۆیە زوو برسی ئەبێت و زووش پیسایی ئەکات.ھەندێ جاریش 5ڕۆژ بۆ ھەفتەیەک پیسایی ناکات ئەوەش قەبزی نییە. جێگای مەترسی نییە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 269 times
Write your comment about this item!