بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە کاک #بێهزاد مەحمودی# ئەندام و پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە دوای چەند ڕۆژ بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمشە و #23-05-2021# لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
کاک بێهزاد (محەمەد) مەحمودی ڕۆژی سێشەممە #18-05-2021# لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری #هەولێر# لەپێناو هاتنە دیی ویستی پەنابەرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان خۆی سووتاند کە لە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئێمێرجینسی هەولێر لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بوو، بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا و دوا ماڵاوایی لە هاورێ و هاوڕێبازانی کرد.
دکتۆرە بەڕێزەکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی لە هەولێر و هەڤاڵانی لە سازمانی خەبات هەوڵی زۆریاندا بۆ ڕزگار بوونی کاک بێهزاد، بەڵام بەداخەوە هەوڵەکان بەهۆی کاریگەریی برینەکانی بێ کەڵک بوون و لە ئەنجامدا ئەو لاوە تێکۆشەرەی نەتەوەکەمان بەجوانەمەرگی و دوور لە زێد و کەسوکاری شەهید بوو. سپاسی هەموو لایەک و بەتایبەتی کارمەندانی نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی دەکەین کە لە ماوەی مانەوەی شەهید بێهزاد لە نەخۆشخانە هاوکاریان کردووین. [1]
#سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران#
پێوەندی هەولێر 23-05-2021
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,002 times
Write your comment about this item!