=KTML_Bold=دەستپێکی ئارامی و ئۆقرەیی لە کوردستاندا و کۆتایی چەواشەکاری و ئیستغلالکردنی خەڵک.=KTML_End=
#عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک#
ڕەنگە ڕاگرتنی نەوتی ھەرێم بە کاتی ھەوڵێکی خەو زڕاندنی خەونی سەربەخۆیمان بووبێت، بەڵام ھیچ لەوە کەم ناکات کە ھەمانە و ھەر بەردەوامیش دەبین لە خەونی سەربەخۆیی. ھەروھا سوودمەند دەبین بە دەرکەوتنی چەند ڕاستییەک بۆ ھاونیشتمانیان وەک:
- بۆ لەمەودوا دەردەکەوێت کە داھاتی نەوت ئەو بە ھەدەردان و گەندەڵییە زۆرەی تێدا نەبووە کە چەندین کەس و لایەن خەڵکیان پێ فریوو دابوو بۆ بەرژەندی تایبەتی خۆیان و بێ متمانەیی و فەوزایەکی زۆریان درووستکردبوو دژ بە حکومەتی ھەرێم.
- ئەو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیانەی، کە داهاتی خاڵەسنووریەکان و داهاتی نانەوتی وەک پێویست بۆ خزمەتی دانیشتووانی بەکار ناھێنێت! پێشبینی ناکرێت هیچ لە گوزەرانیان بگۆڕێت، چونکە ئەو داهاتانەی ناوخۆ کە ناهێندرێتەوە خزمەتی بودجەی گشتی، سەرەنجام لەسەر بودجەی هەرێم هەژمار دەکرێت و لە بودجە دەبڕدرێت، بەوەش دەستی پاک و پیسی لایەنە دەسەڵاتدارە خۆجێییەکان ئاشکرا دەبێت بۆ خەڵک.
- زۆر باش دەرکەوت کێ بەرگری کارە لە مانەوەی کیانی کوردی و کێش نەیارە و خەونی لەناو بردن و ڕادەست کردنەوەی قەوارەی ھەرێم دەبینێت.
-ھەروھا بەڵایەکی گەورەمان لە کۆڵ بووەوە کە نامانەوێت لێرەدا باسی بکەین.
ئەم جارە بە تەنھا #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سوارچاک و ڕەمزی خۆڕاگری بوو کە سووربوو لەسەر ڕێککەوتن و بە ھاوبەشی ئیدارەدانی نەوتی ھەرێم و حکومەتی ئێراقی ناچارکرد ڕێککەوتن و ھاوبەشی قبووڵ بکات و واز لە خەونی لێسەندن و ڕادەستکردن بھێنێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,249 times
Write your comment about this item!