ناونیشانی بابەت: خەمۆکی دوای منداڵبوون چییە؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
جۆرێکی خەمۆکییە کە زۆرێک لە خانمان لەدوای منداڵ بوون دووچاری ئەبنەوە.
کێشەیەکی بڵاوە لە 7 ئافرەت یەک ئافرەت تووشی دەبێتەوە. زۆرێک لە خانمان هەست بە خەمباری و نیگەرانی دەکەن لەیەکەم هەفتەی دوای منداڵ بوون کە پێی دەوترێت (بەیبی بلو) کە بە حاڵەتێکی تەواو ئاسایی دادەنرێت و تا 2 حەفتە دەخایەنێت، ئەگەر زیاتر لە 2 حەفتە بمێنێتەوە یان دواتر دەست پێ بکات پێی دەوترێ خەمۆکی دوای منداڵ بوون ، لە کاتی هەست کردن یان هەبوونی نیشانەکان پێویستە سەردانی پسپۆڕی تایبەت بکات بە مەبەستی چارەسەر کردن.
=KTML_Bold=لە نیشانەکانی بریتین لە:-=KTML_End=
1- بەردەوام هەست کردن بە بێتاقەتی.
2- چێژنەبینین و نەبوونی حەز بۆ شتەکان.
3- نەبوونی وزە و هەستکردنی بەردەوام بە ماندوویەتی.
4- خەو زڕان لە شەودا و خەواڵوی بە درێژایی ڕۆژ.
5- کشانەوە لە پەیوەندی درووست کردن لەگەڵ کەسانی دیکە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 455 times
Write your comment about this item!