ئاژانسە هەواڵییەکانی حکومەتی سووریا بڵاویان کردەوە بەچاودێری هێزەکانی ئەمریکا کاروانێک کە پێک هاتبوو لە 44 تانکەر نەوتی خاو لە دەروازەی مەحموودییەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتوون.
ڕاگەیاندنەکانی حکومەتی سووریا ئاماژەیان بەوە داوە ئەو کاروانە نزیکەی 10 هەزار بەرمیل نەوتی لە خۆ گرتووە لە کێڵگەکانی جەزیرەی پارێزگای حەسەکەوە بۆ ناوچەی یەعروبیە بەڕێکەوتوون و پەڕیونەتەوە خاکی ئێراق و لە گوندی مەحمودییەوە بەرەو پارێزگای #دهۆک# ڕۆشتوون.
وەزارەتی کانزاکان و سەرچاوە سرووشتییەکانی سووریا هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەمەریکای تۆمەتبار کردووە بە بردنی نەوتی سووریا و فرۆشتنی بەنرخی هەرزان بە پاڵاوگەکانی هەرێم.
جاری یەکەم نییە حکومەتی سووریا باس لە ناردنی نەوتی ڕۆژاوای کوردستان بکات بۆ هەرێم، بەردەوام هێزەکانی ئەمەریکا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ڕۆژانە سەرپەرشتی پڕۆسەی بردنی نەوتی وڵاتەکەی دەکات. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,653 times
Write your comment about this item!