یەکێتی لە ڕێی بەرپرسێکی ئەمنی پەیامەکەی بۆ
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەکعەبدوڵڵا کوێخا موبارەک ناردووە و داوایان لێکردووە، لەسەر کوژرانی کوڕەکەی کاردانەوەی نەبێت.
لە پەیامەکەدا، یەکێتی هۆشداری ئەوەیانداوە، کە بارودۆخەکە ناسکە و ئەگەر کاردانەوەی هەبێت ئەوە ڕەنگە لە کۆنتڕۆڵ دەرچێت و دواتر دەبێت خۆیان بەرپرسیارییەکەی هەڵگرن.
بۆ ڕێگری لە درووستبوونی هەر جۆرە ئاڵۆزییەک، ئێوارەی دوێنێ
25-04-202325-04-2023 یەکێتی هێزی ڕەوانەی شاری
چەمچەماڵچەمچەماڵ کردووە.
ئێوارەی دوێنێ 25-04-2023 لەناو شاری چەمچەماڵ،
سەرهەد عەبدوڵڵا کوێخا موبارەکسەرهەد عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک لە ناو شاری چەمچەماڵ بە دەستڕێژی گوللە کوژراو لە کاردانەوەی کوژرانی ئەو کوڕە خانوی ئەو کەسە لە ناو شاری چەمچەماڵ سوتێنرا کە گومان دەکرێت بکوژی کوڕەکەی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک بێت.
لە ساتی ناشتنی کوڕەکەشیدا، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک ڕایگەیاند، کە ئەوان دۆخی ئەمنی چەمچەماڵیان لە هەموو شتێک بە لاوە گرنگترە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ڕێگە نادەن خوێنی کوڕەکەیان بە فیڕۆ بڕوات.
هەروەها وتیشی کە ئەوەی ئەو کارەی کردووە، کارێکی زۆر نامەردانەی کردووە، چونکە ئەو کوڕەی خاوەن پێداویستی تایبەتە و هیچ پەیوەندی بەدوژمندارییەوە نییە و تەنانەت ناتوانێت چەکیش هەڵبگرێت.
[1] This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 926 times
Write your comment about this item!